AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٢ ١٤:٠٩

چوار شانەی تیرۆریستی لە ڕۆژاوای ئێران دەستبەسەر کران

چوار شانەی تیرۆریستی لە ڕۆژاوای ئێران دەستبەسەر کران

وەزارەتی ئیتلاعات  ڕایگەیاند: لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 4 شانەی ئۆپەراسیۆنیی گرووپە تیرۆریستی-جیاخوازەکان لەناوبران و 27 تیرۆریست دەستگیرکران

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرێوەبەرایەتی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند
ئەندامانی چوار شانەی چەکداری ئەو تاقمە جوداخوازە کە بەگوێرەی پلانی زایۆنیستی و ئەمریکا خەریکی سازدانی کردەوەی تیرۆریستی و نائەمنی لە نێوخۆی وڵات بوون، لە گەشتی هەواڵگریی سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان گیران.

هەروەها ٢٧ ئەندامی تیرۆریستی ئەو شانانە ناسێنران و دەستبەسەر کران.
لەو شانە تیرۆریستیانە 52 کڵاشینکۆف و 94 تیغی خەزنی فیشەک و ئامێرێکی ستارلینک دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
شانەکە پێنج بەشیان هەبوو: سیخوڕی، ئۆپەراسیۆن، پڕوپاگەندە، پشتیوانی و دارایی، کە جگە لە گواستنەوەی چەک لە ناوچە سنوورییەکانەوە، بەشدارییان لە گواستنەوەی ستارلینک بۆ شارەکانی ناوخۆی وڵاتیش کرد بۆ یارمەتیدانی دوژمنی دەستدرێژکاری زایۆنیستی ئەمریکی.

هەروەها ٦ ئەندامی سێ تیمی قاچاخ چەک و تەقەمەنی لە وڵاتانی دراوسێ بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و شەڕی شارەکان دەستنیشانکران و لە کاتی چوونە ناو وڵاتەکە دەستبەسەر کران. یەکێک لەو تاکانە بیانییە. لەم تیمە قاچاخچییەی چەک، ٢٠١ چەکی دەمانچە و لەگەڵ ١٠٠ خەزنی فیشەکی زیادەی و دەمانچە دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.

News ID 60869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha